هێرشی داگیرکەران بۆسەر شەهبا بەردەوامە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ گوندی سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد.

بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٥:٥٠ دەستی بە تۆپبارانی گوندەکانی شێخ عیسا، بێلونیێ، سەموقا و شالیێ سەر بە شەهبا و بەنداوی شەهبا کردووە.

لەبارەی ئەنجامی هێرشەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی ناوچەکە و گوندەکان تۆپباران دەکات.

ف.ق