'هێرشی دژی قەسەدە نیشانەی تێکچوونی دەوڵەتی تورکە'

خۆبەڕێوەبەری هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بێدەنگی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.

هێرشی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان بەردەوامە.

لە ٢٢ی تەمووزدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێڵی ٣ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی یەکینەکانی دژە – تیرۆر (یات)، فەرماندە رۆژ خابوور و بارین بۆتان ئەندامی یات شەهید بوون.
 

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ خۆبەڕێوەبەری هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی بەرخۆدان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بە زمانی عەرەبی لەلایەن ئیسرافیل مستەفا جێفری هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی عەفرین و بە زمان کوردیش لەلایەن زەلوخ بەکر ئەندامی ئەنجومەنی کەمپی بەرخۆدان خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکان بۆ سەر وڵاتپارێزان، خەڵکی مەدەنی، فەرماندە و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە لەدژی تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکەن، بەردەوامە.

ئەوەشخرایەڕوو کە دەوڵەتی تورک کە پارێزەر و بەخێوکەر و پێشەنگی داعشە، بەم هێرشانە لەدژی فەرماندە و شەڕڤانانی قەسەدە هەوڵ دەدات تۆڵەی شکستی داعش بکاتەوە و وتی، " بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر وڵاتانی دراوسێ و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و هێزەکانی قەسەدە نیشانی ئیفلاسی دەوڵەتیە لە رووسی سیاسی، ئابوری و دیپلۆماسیەوە و هەوڵدانی بۆژاندنەوەی رێکخستنی تیرۆری داعشە."

خۆبەڕێوەبەری هەرێمی عەفرینیش بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخستنەکانی لە بەرانبەر ئەو هێرشانە شەرمەزا کرد و داوای لە ئەوان کرد کە بەرپرسیاری ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن، هاوکاری خەباتی قەسەدە لەدژی تیرۆر بکەن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رابگرن.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا بەڵێنی ئەوەدرا کە تۆڵەی ژیان تۆڵهەڵدان، رۆژ خابوور و بارین بۆتان سێ شەهیدی پێشەنگ دەکرێتەوە، لەسەر رێگەیان خەبات دەکەن و ئامانجی شەهیدان بەدی دەهێنن.

ف.ق