هەرەئە: ٢ سەرباز و ٤ چەتە کوژران، تانکێک تێکشكێنرا
لە چالاکییەکانی هەرەئە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ٢ سەرباز و ٤ چەتە کوژران، تانکێک تێکشکێنرا.
لە چالاکییەکانی هەرەئە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ٢ سەرباز و ٤ چەتە کوژران، تانکێک تێکشکێنرا.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ئەنجامی چالاکییەکانی مانگی ئایاری دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەرەئەدا هاتووە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گرووپە چەتە جیهادییەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ڕۆژی داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستە، هەموو جۆرە ڕێ و ڕێبازێکی قێزەونیان گرتۆتەبەر، لەچوارچێوەی سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژی هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان. لە کوشتن تا گرتن، ڕفاندن، دزی، تاڵان، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گەل، دەستدرێژی، گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەم شێوازانەی ئێستا سەدان هەزار گەلی ئێمە ناچار بە ئاوارەبوون کران، بەمەش تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. داگیرکەران کاتێک ئەم کارانە ئەنجام دەدەن، ڕای گشتی و جیهان بێدەنگن و چاوپۆشی دەکەن، بەم هۆیەوە ئەم کارانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە. ئەمجارە تەنها لە عەفرین خۆی سنووردار ناکات، گەلی عەفرینمان کە ناچار بوو کۆچ بکەن، ئێستا لە دەوروبەری حەلەب و شەهبا و عەفرین دەژین و جارێکی دیکەش لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانەوە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە. لە ڕێگەی فڕۆکەی سیخوڕی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و تۆپ و تانک و هاوەن گەلەکەمان تووشی کۆمەڵکوژی و هێرش دەکەنەوە. لەم دواییانەدا هێرشی دوژمنان بۆ سەر ئەو هەرێمانە زیادی کردووە کە گەلەکەمان تێیدا نیشتەجێیە. دەیان کەس لە گەلەکەمان بە تایبەت منداڵ و ژنان بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە شەهید بوون. ئێمە وەک هێزی پاراستنی گەلەکەمان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ نابین و چالاکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدەین. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا هێزەکانمان چالاکییەکانی وەڵامدانەوەیان ڕێکخست".
ئاماری چالاکییەکان
دەربارەی ئاماری چالاکییەکان ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:
" لە ٢ی ئایاردا لە نێوان گوندەکانی کمار و بەرادێ هێزەکانمان چالاکییەکی تایبەتیان ڕێکخست. لە ئەنجامدا ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ١ چەتە بریندار بوو. لە هەمان ڕۆژدا لە هێڵی ئەعەزاز هێزەکانمان چالاکی تایبەتیان دژی بنکەی سوپای داگیرکەر ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢ سەرباز برینداربوون.
لە ٣ ی ئایار لەسەر هێڵی مارع هێزەکانمان چالاکییەکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژرا.
لە ٤ ی ئایار لەسەر هێڵی شێراوا هێزەکانمان چالاکییەکی تایبەتیان ئەنجامدا تانکێکی "ترێکس"ـی دوژمن تێکشکێنرا و ٢ چەتە برینداربوون.
لە ٥ ی ئایار هێزەکانمان لە هێڵی باب چالاکییەکی تایبەتیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.
لە ٦ ی ئایار هێزەکانمان لەسەر هێڵی ئەعزاز چالاکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
بەگشتی لەم چالاکییانەدا، ٢ سەرباز و ٤ چەتەی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون، ٢ سەرباز و ٣ چەتەی داگیرکەر برینداربوون".