هۆزەکانی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد
سەرۆک هۆزەکانی هەرێمی عەفرین لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد.
سەرۆک هۆزەکانی هەرێمی عەفرین لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد.
سەرۆک هۆز و کەسایەتیەکان لە بەردەم ناوەندی پارتی یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی سوریا لە کانتۆنی شەهبا کۆبونەوە. لەسەر ناوی هۆزەکانی ئەکرەم بەکر راگەیەنراوێکی خوێندەوە.
'پێویستە هەموو هۆز و کەسایەتیەکان لەدژی سوپای تورک بوەستنەوە'
لە راگەییەنراوەکەدا داوا لە هەموو هۆز و کەسایەتیەکان لە سوریا کرا کە لەدژی کردەوەکانی سوپای داگیرکەری تورک بوەستنەوە و وتی، " هێرشەکان بە ئامانجی داگیرکردنی بەشێکی خاکەکەمان، بۆ دروستکردنی فیتنەیە."
هەروەها ڤباسی ئەوەکراوە کە لەدژی کردەوەکانی گۆڕینی دیموگرافی و سیاسەتی تورککردنی ئاکەپە لە سوریا، پێویستە هەموو کەسێک پشگیری لە هۆزەکانی هەرێمی عەفرین بکات.
هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وڵاتانی گارانتۆرکرا کە لەدژی تاوانەکای سوپای تورکی داگیرکەر، ئەرکیان جێبەجێ بکەن و گەلانی هەرێمەکەش یەکێتی خۆیان دروست بکەن.
ف.ق