هێزەکانی عەفرین گورزی جەرگبڕیان وەشاند، ٩ داگیرکەر سزادران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە بەرواری ١١ بۆ ١٨ی تشرینی دووهەم، لە عەفرین گورزی جەرگبڕیان لە داگیرکەرانی تورک وەشاند. بە پێی زانیاریەکان ٩ چەتەی داگیرکەر کوژراون و چەتەیەکیش بریندار بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە بەرواری ١١ بۆ ١٨ی تشرینی دووهەم، لە عەفرین گورزی جەرگبڕیان لە داگیرکەرانی تورک وەشاند. بە پێی زانیاریەکان ٩ چەتەی داگیرکەر کوژراون و چەتەیەکیش بریندار بووە.
لە بارەی دوایین چالاکیەکانیان هێزەکانی رزگاری عەفرین لە راگەیێنراوێکدا جەختیان کردەوە کە، لە دژی قڕکردن و سیاسەتی تواندنەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر گەلەکەمان لە عەفرین دەسەپێنن، چالاکیەکانیان بۆ تۆڵەسەندنەوە بەرودەوامن.
HRE لە بارەی دوایین چالاکیەکانیان رایگەیاند:
"لە بەرواری ١١ی تشرینی دووهەم لە گوندی عەرەب وێرانی ناوچەی شەڕا، هێزەکانمان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ چەتە کوژران و چەتەیەکیش بریندار بوو.
لە بەرواری ١٢ی تشرینی دووهەمیش لە گوندی ئەرەندی ناوچەی شەڕا هێزەکانمان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا ٢ چەتە کوژران.
هەروەها لە بەرواری ١٨ی تشرینی دووهەمیش لە هەرێمی عەفرین هێزەکانمان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا هێندی پشتڕاست کرایەوە، ٥ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشێنرا."
لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات جەخت کرایەوە کە لە دژی داگیرکەران، چالاکیی هێزەکانی رزگاری عەفرین بۆ تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبن.
ز.ش