هێزەکانی قەسەدە هێرشی داگیرکەرانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند

هێزەکانی قەسەدە هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆ سەر عەین عیسایان تێکشکاند. لە شەڕەکەدا چەندین چەتە کوژران. هەروەها لە بۆردومانەکاندا ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسی تریش بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوڵەتی تورک، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی  جەهبە، مشێرفێ، مەیلەک لە عەین عیسا و کامپی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤ و هێزەکانی قەسەدە دەستبەجێ وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و هێرشی داگیرکەرانیان تێکشکاند.

لە شەڕەکەدا چەندین چەتە کوژران و تەرمی ٢ چەتەیان کەوتووەتە دەست هێزەکانی قەسەدە.

لە بۆردومانی گوندی جەهبەدا ٢ کەس شەهید بوون. هەروەها لە بۆردومانی گوندی مشێرفێ دا ٢ کەس بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان ساڵح مەحمود و ساڵح مەحمود برینداربوون.

لە هەندێک شوێن دا شەڕ بەردەوامە.

ژ.ت