هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢ چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، کە لە دژی دەوڵەتی تورکی چەتەکانی چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ٢ چەتە کوژراون.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، کە لە دژی دەوڵەتی تورکی چەتەکانی چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ٢ چەتە کوژراون.
راگەیاندەوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفرین بەم جۆرەیە:
"هێزەکانمان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتە لە نێوان رۆژانی ٢٢ و ٢٨ی حوزەیراندا چالاکی وەڵامدانەوەیان ئەنجامدا.
لەو چوارچێوەدا؛ ٢٢ی حوزەیران شەڕڤانانمان لە هێڵی مارع چالاکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا و چەتەیەکی دەوڵەتی تورک کوژرا.
٢٨ی حوزەیران دیسان لە هێڵی مارع شەڕڤانانمان چالاکیەکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا.
بەگشتی لەو چالاکیانەدا ٢ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران".
هـ . ب