هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٩ سەرباز و ٤ چەتەی تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە چالاکی هیزەکانیاندا لە ناوچە داگیرکراوەکان، ٩ سەرباز و چەتەی تورکی داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە چالاکی هیزەکانیاندا لە ناوچە داگیرکراوەکان، ٩ سەرباز و چەتەی تورکی داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی هیزەکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بۆ وڵامدانەوەی هێرشی سوپای دگایرکەری تورک چەتەکانی کە رۆژانە لە زیادبووندایە، لەنیوان رۆژەکانی ١٥ و ٢٠ی ئەیلول هێزەکانمان لە ناوچەکانی شەڕا، شێراوا و عەزاز چالاکیان ئەنجامدا."
زانیاری لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
"١٥ی ئەیلول لە گوندی مەریەمینی ناوچەی شەرای عەفرین، هێزەکانمان بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٤ سەربازی داگیرکەر کوژران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. لە چالاکیەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش وەشێنرا.
١٩ی ئەیلول لە نزیک گوندی باسوفانی ناوچەی شێراوا، لەدژی بارەگایەکی دیکەی سەربازی چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٢٠ی ئەیلول لە گوندی کل جدرینی ناوچەی عەزاز لەدژی بارەگای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون.
هەمان رۆژ لە بەرانبەر چەتەکان چالاکی کرا لە گوندی گۆبەلی عەفرین. لەو چالاکیەکەشدا ٤ چەتەی داگیرکەرکوژران و ٥ چەتەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا بە گشتی ٩ سەرباز و ٤ چەتەی تورک کوژران و ٧ سەرباز و چەتەش برینداربوون."
ف.ق