هێزەکانی سوریا دەستیان بە هەوڵی تێکدەرانەی مەترسیدار کرد

ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر لە راگەیەنراوێکدا وتی، " هێزەکانی حکومەتی سوریا لەدژی یەکەکانیان هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن و لە هێرشەکەدا ٢ ئەندامیان شەهید بوون و یەکێکیش بریندار بووە.

ئەنجومەنی سوەربازی تەل تەمر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە  و باسی ئەوەی کرد کە هێزەکانی حکومەتی سوریا لەدژی یەکەکانیان هێرشی تێکدەرانەیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤان شەهید بوون و شەڕڤانێکیش بریندار بووە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٣٠ لە دەوروبەری گوندی گۆزەلێ کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی تەل تەمر و بازگەکانی رژێمی سوریا، لە بەرانبەر یەکەیەکمان هێرش ئەنجامدرا. هێزەکانمان لەجێدا وڵامیان دایەوە. لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون و شەڕڤانێکیش بریندار بوو. هەروەها ٢ سەربازی رژێم کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

بۆ ئەوەی ئەم هێرشە تێکدەرانەیە ئاشکرا بکرێت، یەکە تایبەتەکانمان دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد. بەپێی ئەنجامەکان هەڵوێستی پێویست پیشان دەدەین."

ف.ق