هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە ئاگربەست بە ناوبژیوانی قەسەدە و هێزەکانی رووسیا ڕاگەیەنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە ئاگربەست بە ناوبژیوانی قەسەدە و هێزەکانی رووسیا ڕاگەیەنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی ئەو ئاگربەستەی کە لە قامیشلوو ڕاگەیەنراوە، بەفەرمی ڕایگەیاندنێکی نووسراوەی بڵاوکردەوە .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:
بە ناوبژیوانی و گەرەنتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە و هێزەکانی رووسیا، لە سەر ئاگربەست لە گەڕەکی تەی لە شاری قامیشلوو ڕێکەوتوون . ئاگربەستەکە بۆ کاتێکی دیاریکراوە و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی ڕۆژی هەینی ٢٣ی نیسان هەتاکوو کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی نیسان بەردەوام دەبێت .
ک-ش