هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی عەبدولرەحمان ئەلجەلمود شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئاسایش رایگەیاند، "ئەندامێکمان لە هەرێمی دێرەزۆر کە لەسەر ئەرکی پاراستنی خاک و گەلەکەیدا بوو، رۆژی چوارشەممە ٨ی شوبات شەهید بووە.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: عەبدولرەحمان حەلجەلمود

ناوی باوک: مەناعی

ناوی دایک: کامیلە

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: کیسرا، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: حیسان، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣

ف.ق