هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند کە ئەندامێکیان بە ناوی ئەحمەد ئەلمیشان لە ٢٩ی تەمووزدا شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید ئەحمەد دەکەین و سەری ڕێز لە بەرانبەر شەهیدان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە کە تاوەکو ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر نەکرێت، دەست لە رێبازی شەهیدان هەڵناگرین.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەلمیشان

ناوی باوک: محەمەد

ناوی دایک: مەریەم سەلمۆ

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: کۆچەرات، ٤ی ئابی ٢٠٢١

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: کۆچەرات، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢"

ف.ق