هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٨ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داگیرکەرانیان ڕاگەیاند: كە لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە پارێزگای عەفرینی داگیرکراو و باکوری حەلەب، پێنج سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر و سێ چەتە کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا باسی ئەوەی کرد، " سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەكانی لەم دواییانەدا هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکە زیاتر کردووە، لەبەرامبەر هەڵکشان و لەچوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریدا هێزەکانمان لەنێوان ١٤ تا ١٩ی ئابی هەمان مانگ چەندین چالاكیان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی ١٤ی ئاب، لە شارۆچکەی مارا لە ئۆپەراسیۆنێکی قەناسدا، چەتەیەك کوژرا هەمان ڕۆژ لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندی کەلگبرینی سەربە عەزاز، چەتەیەكی تر کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

لە 16ی ئابدا لە ناوچەی جندرێس، لە هێرشێکی زانستی دژی چەتەكان، چەتەیەك کوژرا و هەروەها، ڕۆژی ١٩ی ئاب هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری سەربازانی سوپای تورک لە گوندی کۆپلی سەربە عەفرین ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە تێکچووە.

دوای ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان کردە ئامانج کە بەرەو چاککردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن دەچوو هەروەها، ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا پێنج سەربازی دوژمن کوژران، بەڵام نەزانرا چەندیان بریندار بوون.

ف.ق