هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە بابێ هێرشیان کردە سەر چەتە و سوپای تورک

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە چالاکیەکدا لە بابێ کە لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا، ٢ سەربازی تورک و ٥ چەتە کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین سەبارەت بەچالاکیەکەی کە لە دژی سوپای دەوڵەت داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاماژەی بەوەدا بە شێوەیەکی پلانکراو هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە، لە دژی ئەو هێرشانە درێژە بە چالاکیەکانیان دەدەن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە لە ١٦ی تەمموزدا لە هێڵی بابێ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دوو چالاکی تایبەتییان لە دژی سوپای تورک ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ٢ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی دیکەش بریندارکران.

هەروەها لە هێڵی بابێ چالاکیەکەی هەڵکوتانە سەر لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک پێکهێنراوە و لە ئەنجامی ئەم چالاکیەدا ٥ چەتەی داگیرکەر کوژران و چەتەیەكیش بریندار بووە. لەم چالاکیەدا چەندین جۆری چەک و کەرەسەتەی سەربازی دەستیبەسەردا گیراوە.