لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ی ئێوارەی دوێنێوە فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی عەفرین، شەهبا، ناوەندی کۆبانێ، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتیی کۆبانێ، شارۆچکەی شیوخ و باکوری منبج دا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.
لەم دواییانەدا و دوابە دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشی داگیرکاری، جموجوڵی فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیادی کردووە.
هەفتەی ڕابردوو فڕۆکە چاودێرییە بێ فڕۆکەوانەکانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی هلێلیی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەدەنییان کردە ئامانج و ٣ ئەندامی بنەماڵەی گولۆیان کۆمەڵکوژ کرد.
ژ.ت