KBDH: شۆڕشی ڕۆژئاوا هێزی ژنانی بە هەموو جیهان نیشان دا

کۆنسەی گشتی KBDH ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "شۆڕشی ڕۆژئاوا هێز و ئیرادەی ژنانی بە هەموو جیهان نیشان دا.

کۆنسەی گشتیی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (KBDH) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە. KBDH ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە ببێتە هیوایەک بۆ هەموو گەلانی جیهان بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە بووەتە یەکێک لە سەرکەوتنە شکۆمەندەکانی مێژووی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەسەر خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شین بووە و ئەمڕۆش بەرهەم دەدات پیرۆز دەکەین. ئەم شۆڕشە هێمای تێکۆشانی ئازادی و یەکسانییە. بەرخۆدان و سەرکەوتنی ژنان، لە مێژوودا بە بەرخۆدان و شکۆمەندییەوە نووسراوە. ئەم پرشنگە شۆڕشگێڕییەی کە لەسەر خاکی ڕۆژئاوا پەرەی سەند، بە ئازایەتی، ئیرادە و بەرخۆدانی ژنان گەشەی کرد و گەیشتووتە ئەمڕۆ.

ژنە بوێرەکانی ڕۆژئاوا بە سەدان ساڵە لە دژی چەوساندنەوەی پیاوسالاری بەرخۆدان دەکەن و چارەنووسی خۆیان بەدەست گرت. یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) نەک تەنها لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ دوژمندا، بەڵکو لە هەموو بەشەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بوونە پێشەنگی شۆڕش. ئەم ژنانە لە دژی لاپەڕە تاریکەکانی مێژوو ڕاپەڕین و ئاڵای ئازادی و یەکسانییان هەڵکرد. بە بەرخۆدانی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا، ئیلهامیان بە هەموو گەلانی جیهاندا و هێزی ژنیان بە هەموو جیهان نیشان دا. وەک KBDH جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەپارێزین و گەشەی پێدەدەین و بۆ ئەوەی ببێتە هیوایەک بۆ گەلانی جیهان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.

شۆڕشی ڕۆژئاوا هێز و ئیرادەی ژنانی بە هەموو جیهان نیشان دا. لێرەدا ژنان نەک تەنیا داوای مافی یەکسانیان کرد، بەڵکو لە هەمان کاتدا پێشەنگی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگا و داڕشتنی داهاتویەکی ئازاد بوون. شۆڕش لەژێر پێشەنگایەتی ژناندا زیندوو بووەوە و ڕەگی داکوتا.

ئەم شۆڕشە سەلماندی کە ژن تەنها تێکۆشەر نییە، بەڵکو بنیاتنەری ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەریشە. لە ئەنجومەنی ناوخۆیی و کارەهاوبەشەکان و ئاکادیمیاکان و لە هەموو بوارەکاندا خاوەن قسەن؛ بەم شێوەیە دەنگی ژنان لە دڵی ژیانی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوادا بیسترا.

شۆڕشی ڕۆژئاوا ئومێدێکە کە ئیلهامی بەخشیوە بە هەموو ژنانی جیهان. ئەم هیوایە هەمیشە وەک ڕووناکییەک دەدرەوشێتەوە. لە ساڵیادی شۆڕشەکەماندا داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە لە تێکۆشانی ئازادیدا پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژئاوا بکەن. ژنانی ڕۆژئاوا نەک تەنیا ئازادی خۆیان، بەڵکو ئازادیی هەموو ژنانی جیهان دەپارێزن. بۆیە پشتیوانی و هاوکاری ژنانی جیهان بۆ سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان گرنگییەکی ژیانییە.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاودا جارێکی دیکە داوا لە ژنانی زەحمەتکێش و ستەملێکراوی جیهان دەکەین بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری، پشتیوانی لە تێکۆشان و شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن. ڕووناکی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕێگای تێکۆشانی ژنانی جیهان نیشان دەدات."