خۆبەڕێوەبەریی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەندامەکەی دەکات
خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی نوێنەرەکەی لە هەولێر دەکات.
خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی نوێنەرەکەی لە هەولێر دەکات.
ڕاگەیەندراوێک لە نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە:
سێ ڕۆژ پێش ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ٤٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ سیاسەتمەدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەدەکەوە؛ بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە سەربەست کران و هێشتا جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر بەرنەدراوە.
ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەین، تا هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو هەڤاڵەمان ئاشکرا بکەن و لە زووتریین کاتدا ئازادی بکەن.
نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان.
ف.ق