خەڵکی ئاوارەی عەفرین کە ماوەی ٦ ساڵە لە شەهبا دەژین، دەڵێن بە گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ویستیان لەگەلەکەی جیای بکەنەوە و ڕایانگەیاند کە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێبەراتیمان لێ جیابکاتەوە.
یەکێک لە پەنابەرانی کەمپی بەرخۆدانی شەهبا خلۆسی حسۆ، ڕایگەیاند کە ڕزگارکردنی عەفرین پەیوەستە بە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانەوە و وتی: "ئێمە ئاوارەی عەفرین ماوەی ٦ ساڵە لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا دەژین؛ هەموو ساڵێک لە ١٥ی شوبات بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کە ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا، برینەکەمان نوێ دەبێتەوە، پیلانگێڕان ویستیان بە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ هەموو گەلی کورد لەناوببەن و دووبارە بیتوێننەوە، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان گەلی عەفرین و ڕێبەر ئاپۆدا هەبووە، چونکە گەلی عەفرین لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەشدارییان دەکرد، هەر بۆیە داگیرکردنی عەفرین درێژەدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە، بۆیە تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەکرێت، عەفرینی ئێمەش ڕزگار نابێت .ئێمە بە هەموو شێوەیەک بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین و عەفرینمان ڕزگار دەکەین'.
هەروەها فەوزی مستەفا سەرنجی بۆ گۆشەگیریی رەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "بەو دابڕانە کە لەلایەن وڵاتانی نێودەوڵەتییەوە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، دەیانەوێت بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەگاتە دەست گەلەکەی. چونکە دەزانن ڕێبەر ئاپۆ"، ڕێنمایی دەدات و هەموو گەلی کورد و نەتەوەی دیموکراتیک سەرهەڵدەدەن، چونکە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کێشەی کورد و هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری دەهێنن. دەبێ لە پێناو دۆزی ڕێبەر ئاپۆدا هەڵسوکەوت بکەین و بە هەر شێوەیەک بێت، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکەن.
سەمیرە محەمەد یەکێکی دیکە لە هاووڵاتیانی ئاوارەی عەفرین، سەبارەت بە گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنان، وتی: ئێمە وەک ژنانی عەفرین کە کۆچبەرین لە شەهبا، دەزانین کە لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، خۆمان ناسیوە. بۆیە ئێمەش وەک ژنانی عەفرین لە شەهبا، داوا لە هەموو ژنانی کوردستان دەکەین نەیەکگرتنەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کار بکەن و سیستەمی ئیمراڵی بێ کاریگەر بکەین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەن، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەستە بە ئازادی ژنانەوە، هەر بۆیە ئێمە وەک ژنانی عەفرین بە توندی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین و بەڵێن دەدەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەین.