خەڵکی کانتۆنی جزیرە لە پێناو رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان سازکرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدووڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە دێرکی کانتۆنی جزیرە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدووڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە دێرکی کانتۆنی جزیرە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا.
بە سەدان کەس لە شارەکانی دێرک، گرکێ لەگێ، تل کۆچەر و چلاغا بە دروشمی "بە گیانی بەرخودانی ئیمراڵی پیلانگێری ٩ی تشرینی یەکەم و خیانەت تێکدەشکێنین" رێپێوان ئەنجامدرا.
ئەو چالاکیە و زۆر چالاکی هاوشێوەی لە چوارچێوەی پشتیوانی لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچن.
رێپێوانەکە لە شاری دێرکی دەستیپێکرد و لە بەردەم بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان کۆتایی بە رێپێوانەکە هات و گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە.
لەوێ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لقی دێرک، ئایهان موراد قسەی کرد و وتی، " دەبێت چالاکیەکانمان بەردەوام بن، لەبەر ئەوەی ئێمە خاوەن پرۆژەی نەتوەی دیموکراتیکین کە لە سەر رامان و ئەندێشەکانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بونیادنراوە. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە هەمووکات هێمای سەرکەوتن بەرزبکەیەنوە تا ئازادی بۆ گەلەکەمان و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستبهێنین".
ئەندامی ئەنجومەنی شاری تل کۆچەر یوسف ئەل مەحوسیش قسەی کرد و وتی، "ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرکردنی پرسی کورد، چەسپاندنی ئاسای و ئاشتیە لە ناوچەکە، بناخەی ژیانی ئاشتیانەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ئەل مەحوس ئەوەشی خستەڕوو کە "بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازادبکرێت".
هـ . ب