خەڵکی تەبقە تەرمی ٢ شەهیدیان بەخاکسپارد
لە تەبقە تەرمی دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەخاکسپێردران کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
لە تەبقە تەرمی دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەخاکسپێردران کە لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
سەدان دانیشتووی تەبقە بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە تەرمی ئەندامانی هێزەکانی ئەنتی تیرۆری سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، محەمەد سلێمان و ئەنەس ئەلڕەحالیان بەخاک سپارد. محەمەد سلێمان و ئەنەس ئەلڕەحال لە دێرەزۆر لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" شەهید بوون.
لە مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەبقە، عەبدولحەکیم حوسێن، گوتی: "خوای گەورە ڕەحم بەو شەهیدانە بکات کە بەڵێنیان دا و بەڵێنەکەیان جێبەجێ کرد، شەهیدان گیانی خۆیان بەختکرد بۆ پاراستنی ئەم وڵاتە".
هاوسەرۆکی کۆمیتەی ناوخۆی تەبقە یەسرب ئەلحوسێن، گوتی: " لایەنە خیانەتکارەکان لەژێر درووشمی درۆینەی نەتەوەیی و ئیتنیکی و لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە هەوڵدەدەن ئاژاوە و شەڕی ناوخۆیی لە نێوان گەلی هەرێمەکەدا دروست بکەن، ئەو لایەنانە ناتوانن بگەنە ئامانجەکانیان. ڕاستی دەمێنێتەوە، هەمووان قوربانی گرانبەها دەدەن بۆ ئەم وڵاتە، وەستانی ئێمە لەم شوێنەدا پیرۆز و نموونەییە".
فەرماندەیکی ئەنتی تیرۆر، شیار حەمۆ، گوتی: "بەو که سانه دەڵێین که ده یانەوێت یان بیر لەوه دەکەنەوە دەستوەردان له ئاسایش و سه قامگیری ئه م وڵاته بکەن، هەسەدە پارێزەری هەرێمەکە و گەلە، لەپێناوی وڵاتدا گیانی خۆیان بەخت دەکەن".
هەروەها گوتی: "تۆڵە لە دوژمنی وڵات تێکدەرانی ئاسایشی دەکەینەوە".
هاوسەرۆکی مەجلیسی یاسادانانی ئیدارەی سڤیلی دیموکراتیکی مەنبەج، هودا ئەلعەوان، گوتی: "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە لەناوبردنی شانەکانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەرە، هەروەها ڕێگرتنە لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران".
پاشان، ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی دوو شەهیدەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپێردرا.