په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه ٣٣ پارت و هێزی سیاسی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارت و هێزه سیاسیه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا هاتووه، كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كایه‌ی ئاسمانی به رووی فڕۆكه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٣ی ته‌مووز به پێی كاتی بروكسه‌ل له كاتژمێر ١٩:٠٠دا و به پێی كاتی ئامه‌د له ٢٠:٠٠ ده‌ست به كه‌مپینێكی هاشتاگ ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له‌ساڵی ٢٠١١ه‌وه ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه له ناو قه‌یرانێكی قوڵدایه. له ئه‌نجامی باجی قورس ئێمه شۆڕشی رۆژئاوامان پێكهێنا و ئێمه به هه‌موو پێكهاته‌كانمانه‌وه وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب، سوریان، ئه‌رمه‌ن، چیچان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان دامه‌زراند. ئێمه به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕمان كرد و شۆڕشه‌كه‌مان له‌سه‌ر پێ راگرت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك گرنگترین هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی له دژی داعش‌یش، له به‌رامبه‌ر هێرشه بێ پسانه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه خۆیشی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه، خۆڕاگری ده‌كه‌ین. ئێستاش ده‌وڵه‌تی تورك و گروپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌و، ده‌یانه‌وێت ناوچه ئازاده‌كانی دیكه‌مان وه‌ك عه‌فرین، گرێ سپی و سه‌رێكانی داگیربكه‌ن.
ئێمه له ٩٩هه‌مین ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزانی هێزه داگیركه‌ر و قڕكه‌ره‌كان بۆ ره‌وایه‌تیدان به داگیركردنی كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ ده‌یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مموز كه به‌رامبه‌ر لۆزانی نوێ پێكهات، پێشوازی ده‌كه‌ین و ئێمه ٣٣ پارتی سیاسی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا خه‌بات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، خاوه‌نداری له شۆڕشی خۆمان ده‌كه‌ین.
ئێمه هه‌ڵمه‌تێك به ناوی ‘كایه‌ی ئاسمانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕووی فڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كه‌رسته بیچ فڕۆكه‌وان و هێرشه‌به‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك قه‌ده‌غه بكرێت‘ ده‌ستپێده‌كه‌ین.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان تائێستا له شه‌قام و گۆڕه‌پانه دیپلۆماسیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئێمه به كه‌مپینی هاشتاگ كه له ٢٣ی ته‌مووزی ٢٠٢٢ به پێی كاتی بروكسه‌ل له كاتژمێر ١٩:٠٠ن به پێی كاتی ئامه‌د له كاتژمێر ٢٠:٠٠ له دیجیتاڵ میدیادا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. شۆڕشه‌كه‌مان كه كۆتا هیوای مرۆڤایه‌تیه پێكه‌وه بپارێزین. ئێمه ده‌زانین كه ئێمه به ته‌نیا نین. هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادیخوازانه".
هـ . ب