'خوێندن ڕوناکی گەلانە'

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە عەبود مەخسۆ، باسی لەوەکرد لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، گەل دەستکەوتی گرنگی بە دەستهێناوە و وتی: "یەکێک لەو دەستکەوتە گرنگانە پێشخستنی کلتوری خوێندنەوە بوو".

لە ٢٠١٢دا ڕوداوێکی گرنگی مێژووی لە ڕۆژئاوا ڕویدا، ئەویش ڕاگەیاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوابوو. ڕۆژئاوا بە چەندین شەڕ و داگیرکاریدا تێپەڕیی، بەڵام لە ئەنجامی بەرخۆدان و قارەمانێتی شەڕڤانان و گەلی کوردەوە، لە ئێستادا ڕۆژئاوا بووە بەماڵی تەواوی گەلان. بە بەرخۆدانانی شەڕڤانان توانیان چەتە کۆنەپەرستەکانی داعش تێکبشکێن. بە قوربانیدانی شەهیدان توانیان جیهان لەو مەترسییە ڕزگاربکەن.

ئەم شۆڕشە لە سایەیی خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا، هاتۆتە ئەنجام. لەسەر بنەمایی فکر و فەلسەی ڕێبەرێتی دامەزارەوە و هەتا ئێستا بەردەوامە.

وێڕایی بارودۆخی سەخت و ڕوبەڕبوونەوەی شەڕ و داگیرکاری، ڕۆژئاوا چەندین دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە، یەکێک لەو دەستکەوتانە 'بەرەو پێشچوونە لە بوار خوێندن و مەعریفەدا' کە لە ناو کۆمەڵگادا پەرەی پێدراوە. لەبەرئەوەی ڕژێمی بەعس دژی خواستی پێشەکەوتنی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریابوو، دەیزانی بەم هۆکارە خواستی کۆتایهێنان بە ڕژێم دەبێتە ئامانجی گەل. بەم ئامانجەوە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەوە تێگەشتن شۆڕش بە خوێندن پێکدێت.

'لە ساڵی ٢٠١٩دا باخچەی خوێندن دروستکرا'

سەرەڕایی دۆخی شەڕ، ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە، لە ساڵی ٢٠١٩دا باخچەیی خوێندنەوەیان لە قامیشلۆ کردەوە. ئەم باخچەیە دەفەتی بۆ گەنجان و نەوەی نوێ ڕەخساندوە کە ئاشنایی کلتوری خۆیان ببن. لە باخچەکەدا چەندین سەرچاوەی کتێب بە زمانەکانی: کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بوونی هەیە. هەروەها لە باخچەکەدا چالاکی کلتوری هونەری ئەنجام دەدرێت.

لەو بارەوە هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرە عەبدود مەخسۆ، لە بارەی کارو چالاکیەکانی باخچەکە و ئامانجی کردنەوەی باخچەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

مەخسۆ ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بۆ کردنەوەی باخچەیی خوێندن بڕیاڕ و ئامادەکاری کراوە و وتی: "لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕیاڕیی کردنەوە و دروستکرنی باخچەی خوێندن لە لایەن بەڕێوەبەری خۆسەرەوە درا. هەر لە هەمان ساڵدا باخچەکە دروستکرا".

لە درێژەی قسەکانید مەخسۆ باسی لە سەرچاوەی کتێبەکان کرد و وتی: "لە کتێبخانەی باخچەکەدا کتێب بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی هەیە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠دا هۆڵیک دامەزرا بۆ بەستنی سیمینار و چالاکی هونەری. دوایی ئەنجامدانی ئەم کارانە بواری خوێندنەوە و مەعریفە لە شارەکەدا بەرەو گەشەسەندن ڕۆشت. باخچەیی خوێندنەوە بوو بەناوەندێک کە کلتوری خوێندنەوە گەشە پێبدات".

'هەوڵدەدین باخچەیی خوێندنەوەی زیاتر بکەینەوە'

مەخسۆ باسی لە گرنگی کردنەوەی باخچەیی خوێندنەوەکرد و وتی: "لە ساڵی ٢٠٢٢دا باخچەیەکی خوێندنەوە لە شاری حەسەکە کرایەوە. لە هەوڵداین لە هەموو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەم جۆرە باخچانە بکەینەوە".

'لە ناو باخچەکاند پێشکەوتنی باش هاتۆتە کایەوە'

مەخسۆ باسی لە دانانی پەیکەری مامۆستا جگەر خوێن، عوسمان سابری، شێرکۆ بێکەس و ئاپی موسا کرد و وتی: "ئەمە سەرنجی ڕۆشنبیران و گەنجان ڕادەکێشێت و وادەکات لە دەوری یەکتر کۆببنەوە. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە هەم بۆ گەنجان هەم بۆ گەلیش. لەگەڵ کردنەوەی ئەم باخچانەدا پێشکەوتنی باش لەناو گەنجاندا دروستبووە، هاندەر بووە بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن ببن بە نوسەر و لێکۆڵینەوە و نوسین بکەن. هەروەها کەسانی بەتەمەن دێنە باخچەکە و دەخوێننەوە، ئەمەش گۆڕانکارییەکی دەرونی باش دەڕەخسێنت".

لە کۆتای قسەکانید مەخسۆ باسی لە ئامانجی کردنەوەی باخچەکە کرد و وتی: "ئامانجی بنەڕەتیمان لە کردنەوەی ئەم باخچەیە ئەوەبوو، فکر و فەلسەفەیی ڕێبەر ئاپۆ باشتر ئاشنا بکرێت و لە ناوگەلدا زیندوو بهێڵڕێتەوە. هەرەوەها ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی نەوەی نوێ و گەنجان لە کلتوری خۆیان دانەبڕێن، لە دژی سیستەمی قڕکردنی سەدان ساڵە، توێژینەوە بنوسنەوە".