کۆمەڵکووژی سیرین لە کەمپی گرێ سپی شەرمەزار کرا

لە دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیرین لە یەک خێزاندا ٣ کەسی شەهید کرد، بە سەدان کۆچبەر لە کەمپی گرێ سپی چالاکی شەرمەزار کردنیان ئەنجام دا.

فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١١ی کانوونی دووەم ڕۆژی سێ شەممە لە گوندی مەشرەبی سترین ماڵێکیان بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە هەمان خێزان ٥ کەس شەهید بوون کە ٢یان منداڵە و ٥ کەسیش برنیدار بوو.

بە سەدان کۆچبەر لە کەمپی گرێ سپی بۆ شەرمەزار کردنی ئەو کۆمەڵکووژییە و پشتگیری کردن لە قەسەدە کە لە بەرانبەر داگیرکەران بەرخۆدان دەکات، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

دانیشتوان لە گۆڕەپانی سەرەکی هەتاوەکو گۆڕەپانی پێشوازیکردن ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای قەسەدە، وێنەی شەهیدان و پانکارت بە نوسینی سڵاو کردن لە بەرخۆدانی قەسەدە هەڵگیرا. دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "نا بۆ داگیرکاری تورک" بەرز کرایەوە.

جەماوەر لە گۆڕەپانی پێشوازیکردن لە کەمپەکە وەستان. لەوێدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی عەین عیسا سەبری نەبۆ قسەی کرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەرمەزار کرد.

سەبری نەبۆ وەبیری هێنایەوە کە کۆمەڵکووژی سیرین هاوکات بوو لەگەڵ کۆمەڵکووژی پاریسی ١٢ ساڵ لەمەوپیش لە دژی تێکۆشەران ساکینە جانسز، لەیلا شایلمەز و فیدان دۆغان ئەنجام درا.

سەبری نەبۆ سڵاوی لە بەرخۆدانی قەسەدە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان لەسەر بەنداوی تشرین کرد و پشتگیری خۆی بۆ شەڕڤانان نیشاندا.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە"، "شەهید نامرێت" و "بژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین" کۆتایی هات.