کۆنگرەی ستار لەبەردەم 'ماڵی رێبەرتی' بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانی کرد

کۆنگرەی ستار لەبەردەم ئەو ماڵەی کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی تێدا دەمایەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تەئکیدی لەسەر فراوانکردنی تێکۆشان کرد.

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی کۆبانێ لەبەردەم ئەو ماڵەی کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی تێدا دەمایەوە لە گوندی ئەلپەلور 'چادری پاراستنی' هەڵدایەوە و تەئکیدی کردەوە کە تێکۆشان بەردەوام دەبێت تا گۆشەگیری کۆتایی دێت.

راگەیەنرا کە چالاکیەکە ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت. ئەندامانی کۆنگرەی ستار ٢٤ کاتژمێر چالاکی ئیشکگری ئەنجام دەدەن.

چالاکی بە خویندنەوەی راگەیەنراوێک لەلایەن میدیا سلێمان ئەندامی کۆنگرەی ستار دەستیپێکرد.

میدیا سلێمان هێرشی دژی ئەو ماڵەی کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی تێدابوو شەرمەزار کرد و وتی، "هێرشی دژی ماڵی رێبەرتی بە ئامانجگرتنی ژنان و دەستکەوتەکانی شۆرشی رۆژئاوایە."

هەروەها وتی، "تێکۆشانی ژنان تا کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبێت."

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەلپەلوری رۆژئاوای کۆبانێ ئەو ماڵەی بۆردومان کرد کە لە سالی ١٩٧٩ ماوەیەک رێبەری گەلی کورد تێیدا مابووەوە.

ف.ق