کوردان لە بەریتانیا هاوکارییان بۆ خەڵکی شەهبا رەوانە کرد
کوردان لە بەریتانیا هاوکارییان بۆ بنەماڵە کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستییەکانی شەهبا رەوانە کرد.
کوردان لە بەریتانیا هاوکارییان بۆ بنەماڵە کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستییەکانی شەهبا رەوانە کرد.
کوردانی نیشتەجێی بەریتانیا هاوکارییان بۆ بنەماڵە هەژار و خاوەن پێداویستییەکان لە کەمپ و ماڵە نیوەروخاوەکانی شەهبا رەوانە کرد.
ئەو هاوکارییە کە لە پارە پێکهاتووە لە رێگەی مانگی سوری کورد و دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی عەفرینەوە دابەس دەکرێت.
بە گوێرەی مانگی سوری کورد، ئەو پارانەی رەوانە کراون بەسەر زیاتر لە ٤٠٠ بنەماڵە لە کەمپەکان و ماڵەکان دابەش دەکرێت، هەر بنەماڵەیەک بڕی ٢٠٠ هەزار لیرەی سوری پێدەدرێت.
هاوکارییەکە بە سەر کەمپی بەرخودان، ناوچەی فافین دابەش کراوە. پێشبینی دەکرێت بەسەر دانیشتوانی کەمپی سەردەم، عەفرین، شەهبا و ڤەگەر، گوندەکانی شەهبا و ناوچەی شەرا و شێراواش دابەش بکرێت.
هـ . ب