لە ڕاجۆ ٤ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە خۆیان وەک 'پۆلیسی مەدەنی' لەقەڵەم دەدەن، لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

سەرچاوەیەک لە ناوچەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرین کە داگیرکراوە ڕایگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی بەدینای ڕاجۆ ٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندووە.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەش بەم شێوەیەیە: حسێن ئەحمەد عەلی، عومەر موراد، سەلاح ئەلدین حەنان و محەمەد مستەفا.

چارەنووسی هاوڵاتیە مەدەنیەکان کە ڕفێنراون، دیار نییە.

ف.ق