لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە جەژندا گۆڕستانەکان بەسەر کرانەوە
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردان گۆڕستان و مەزارگەی شەهیدان کرا. هاووڵاتیان گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا.
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردان گۆڕستان و مەزارگەی شەهیدان کرا. هاووڵاتیان گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا.
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو ساڵێک پیرۆزبایی جەژن بە سەردانکردنی گۆڕستانی شەهیدان دەستپێدەکات.
دوای نوێژی جەژنی قوربان بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنیەکان، دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ئاسایش، فەرماندە و شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگەس لەناویاندا بە هەزاران کەس سەردانی گۆڕشتانی شەهیدانیان کرد.
دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکان وێنەی رۆڵە شەهیدەکانیان هەڵگرت و گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا، قورئانیان خوێند و نزایان کرد و شیرینیان دابەش کرد.
لە سەردانەکاندا بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنەکانی بنەماڵەی شەهیدان و رێکخراوە مەدەنیەکان قسەیان کرد و لە وتەکانیاندا یادی شەهیدانی ئازادییان بەرزڕاگرت. وترا کە ئاسایشی هەرێمەکە بەرهەمی رەنجی شەهیدانە. هەروەها ئاماژە بە یەکڕیزی پێکهاتەکانی هەرێمەکە درا، کە بە دەوری رێکخراوە و دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی خۆیانەوە کۆبوونەوە.
لە وتەکاندا بەڵێنی درێژەدان بە رێبازی شەهیدان و پاراستنی میراتی ئەو شەهیدانە دوپات کرایەوە.
هـ . ب