لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و مەیدانەکان کرد و بە رێکخستنی ڕێپێوان ١٥ی شوباتیان ئیدانە کرد.
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و مەیدانەکان کرد و بە رێکخستنی ڕێپێوان ١٥ی شوباتیان ئیدانە کرد.
٢٤ ساڵ پێش ئێستا لە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دا ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و لە پیلانگێڕییەکدا دیلکرا، ئەو پیلانگێڕییە لەلایەن گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئیدانە کرا.
لە هەجین و ئەل سەڤایە، کە شارۆچکەکانی دێرەزۆرن، لە شەدادێ و هۆل، کە ناوچەی حەسەکەن، لە کامپی سەرێکانی لە ڕۆژهەڵاتس حەسەکە، لە ڕەقا لەلایەن یەکێتیی ژنانی گەنج و مەکتەبی پەروەردەیی ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە حەلەب لەلایەن ئەنجوومەنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود و تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، بە رێکخستنی رێپێوان و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئیدانە کرا.
لە چالاکییەکان دا ڕأگەیاندرا، تا ئازادیی ناوچە داگیرکراوەکان و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و تێکۆشان گەورەتر و بەهێزتر دەکەن.
ژ.ت