لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیواری داگیرکەری
دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروستکردنی دیوار داگیرکەریەکانی بەردەوامی پێدەدات.
دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروستکردنی دیوار داگیرکەریەکانی بەردەوامی پێدەدات.
دەوڵەتی تورک لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەردەوامی دیواری داگیرکەری دروست دەکات و یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.
دەوڵەتی تورک لە ساڵەانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاروچکەکانی عەین دیواری دێرک تا گوندی زۆر میخاری کۆبانی بە درێژایی ٤١٥ کیلۆمەتر دیواری دروست کردووە. لەسەر دیوار تەلی دڕکاوی داناوە. دیوارەکە ٣ مەترە، نیشانەی داگیرکردنی سوریایە. هەر لە سەرەتاوە حکومەتی شام و رای گشتی جیهانی لەبەرانبەر ئەم تاوانە بێدەنگە.
خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و دارەکان دەبڕێت
بەم دیوارە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان لە گوندەکانی ئاشمێ، قەرە مۆخ و گۆران لە باکووری کۆبانی و گوندەکانی سەر سنوری عامودێ و دربێسێی هەرێمی جزیر تێکەڵ بە سنورەکانی تورکیا دەکات.
بە پێی ئاماری رێکخستنی مافەکانی مرۆڤی جزیر نزیکەی ٣٧ ژەزار و ٣٣ دۆنم زەوی لە لایەن تورکەوە داگیرکراوەن.
لەلایەکی ترەوە بۆ دروستکردنی دیوارەکە نزیککەی ١٣ هەزار داری زەیتون و فستقی جۆری حەلەبیان بڕێوە. دوای دیوارەکەی عەفرین، لە قامشلۆ و کۆبانێش بە سەدان کەس چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک تا ئێستا ٤ هاوڵاتی مەدەنیشی شەهید کردووە.
ف.ق