لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر ئیدانەکرا
هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کە لە دژی خاکی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە، لە شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرا.
هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کە لە دژی خاکی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە، لە شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەکرا.
هاوولاتیانی شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە چالاکی و ڕێپێوان لە شارەکانی عامودێ، تل حەمیس، گێرکێلەگێ، حەلەب و شەهبا و کانتۆنی قامیشلوو هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورک-یان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد.
هاووڵاتیانی شاری عامودێ بە خۆپیشاندانێک هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان ئیدانەکرد.
خۆپیشاندان لە مەیدانی ژنی ئازاد دەستیپێکرد و هەتاکوو مەیدانی شەهید جیهاد بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی پەیەدەی عاموودی منەوەر خالید قسەیکرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی ئیدانەکرد. هەروەها رخنەی تووندی لە بێدەنگی وڵاتان و بێدەنگی واتاداری پەدەکە گرت و وتی : " بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان خیانەتە بە گەلی کورد."
لە شاری گێرکێلەگێ بە دەسپێشخەری ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەک ئەنجامدرا و تێیدا راگەیەنراوێک خوێنرایەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە هەتاکوو دوایی پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکان دەکەین کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە سەنگەری بەرخۆدانی مەزندان لەدژی دەوڵەتی تورک.
لە حەلەب، شەهبا و تل حەمیس هاووڵاتیان بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەرخاکی باشوور کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا.
ک-ش