لە بەنداوی تشرین بە دەیان چەتە کوژران

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین گورزیان لە چەتەکان دا. راگەیەندرا کە بە دەیان چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش کراونەتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییە هاتووە:

"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی نزیک بەنداوی تشرین لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان وەشاند. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و بە دەیان چەتە کوژران. چالاکیەکانی هێزەکانمان بەردەوامن. ترس و شڵەژان کەوتووەتە ناو چەتەکانەوە".