لە چلاغا سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە کرا
گەلان لە چلاغا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد.
گەلان لە چلاغا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد.
بە سەدان دانیشتووی شاری چلاغای کانتۆنی جەزیرەی کورد، عەرەب کۆچبەرانی کانتۆنی عەفەین-شەهبا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانییان لە قەسەدە کرد.
جەماوەر لە چوارڕێیانی ژنان لە ڕۆژئاوای چلاغا دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای قەسەدە و ئیدارەی بەڕێوەبەری بەرزکرانەوە. پانکارتی "هەموومان قەسەدەین"، "بە هەموو پێکهاتەکانمانەوە دژی کوشتن و کۆچبەرکردنین" و "دەست لەدەست لەگەڵ قەسەدەین" هەڵگیرا.
جەماوەرە بە شەقامەکانی شاردا ڕێپێوان و لە چوارڕێیانی شەهید مەعسوم وەستان. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی دەستپێشخەریی گەلی چلاغا ساڵح سەفۆ، سەرنجی بۆ بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە ڕاکێشا و وتی: "بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە بەرانبەر بە ڕژێمی زۆرداری بەعس، بە کەوتنی ئەو ڕژێمە تاجداربوو. کردەوە تاوانکارییەکانی دژی گەلی سوریا و بەتایبەت گەلی کورد کۆتایی هات".
لە درێژەیی قسەکانیدا ساڵح سەفۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و وتی: "هەوڵی بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیکی نوێ دەدەین، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەستکەوتەکانی ١٤ ساڵەمان کە ڕەنجی هەزاران شەهیدە، دەکاتە ئامانج. ڕێپێوانی پێکهاتەکانی عەرەب و کورد نیشانەی پەیوەندی بەهێزمانە. ئەم ڕێپێوانە پەیامێکە کە هیچ کەسێک ناتوانێت پێکەوە بوونمان لەناو ببات. لە بەرانبەر هێرشەکاندا شانبەشانی شەڕڤانانمان لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا شەڕ دەکەین. بەڵێن دەدەین پرۆژەی نێونەتەوەیی دیموکراتیک و خوشک-برایەتی گەلان بپارێزین هەتاوەکو سووریایەکی دیموکراتیک بونیات دەنرێت".
ڕێپێوان بە بەرزکردنەوەی دروشمی "هەموومان قەسەدەین"، "بژی بەرخۆدانی گەلان"، "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" بە کۆتا هات.