لە چیرۆکەکانی داپیرەیەوە دوو بەهەمی پڕ بایەخی ئامادەکردوە

زیلان حەمۆ نوسینەوەی چیرۆکەکانی داپیرەی وەک ئەرکێک لەسەرخۆی بینی و لەو چیرۆکانەوە دوو بەرهەمی پڕ بایەخی نوسیوەەتەوە.

لە ڕۆژی ٣ی شوبات لە کانتۆنی فورات ڕێوڕەسمی ناساندن بۆ ٥ کتێب سازدرا. کتێبی 'بە شەوان دەگوترێت'ی نوسەر زیلان حەمۆ یەکێک بوو لەو کتێبانە، کە دووەم کێتبی نووسەرە. لەبارەی کتێبەکەیەوە نوسەر زیلان حەمۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) قسەیکرد.

نووسەر ئاماژەی بەوەکرد گرنگی ئەم کتێبە لەو ڕوەوەیە کە خاوەنداری لە فۆلکلۆری خۆمان دەکەین وتی: "ئەمە دووەم کتێبی منە کە نوسیومەتەوە. لە چەندین کتێبی تردا بەشێوەی نوسینەوەی هاوبەش بەشداریم کردوە، یەکێک لەو کتێبانە کتێبی 'بروسکەیەک لە بەرخۆدانی کۆبانێ'یە کە لەگەڵ ١٠ نوسەری تردا بە هاوبەشی نوسیومانەتەوە. هەرەوها لە چەندین کتێبی تردا بە نوسین بەشداریمکردووە".

بە ڕۆژ ناوترێت بە شەو دەوترێت

زیلان حەمۆ ئاماژەی بەوەکرد بە گشتی ئەم بەرهەمەی خۆی لە داپیرەوە وەرگرتوە و وتی: "شەڕ، کۆمەڵکوژی و هێرشی سەختمان بەسەرداهاتوە، هەتا ناچاربووین کۆچیش بکەین. ئەم کارەساتانە کاریگەرییەکی زۆری دەرونی لەسەرم درستکربوو، بۆیە نەمتوانی نوسینەکانم تەواو بکەم بەڵام دوای ماوەیەک توانیم دەست بە نوسینەوەی چیرۆکانم بکەمەوە. هەرچەندە چەندین ئاستەنگم بۆ دروستبوو بەڵام دواجار توانیم کێبەکانم بنوسەمەوە و بگات بەدەستی خوێنەران".

زیلان باسی کاریگەری ئەو چیرۆکانە کرد کە بە منداڵی داپیرەی بۆی گێڕاوەتەوە و وتی: "لە کاتی وانەی فۆلکلۆردا هەموو کات چیرۆکانی داپیرەم بیردەکەوتەوە، کە لەکاتی منداڵیدا لە شەوانی ساردی زستاندا بە تەنیش سۆپاکەوە داپیرە و باپیرەم بۆیان دەخوێندمەوە. کاتێک منداڵبووم باپیرەم کۆچی دوایکرد، بەڵام داپیرەم هەمیشە چیرۆکی بۆ دەگێڕامەوە. ئەمە هەستێکی خۆشی پێدەدام و هەمووکاتێک چیرۆکەکانی داپیرەم پەندێکی فێردەکردم، بۆیە زۆربەی جار داوام لە داپیرەم دەکرد بە ڕۆژیش چیرۆکم بۆ بگێڕێتەوە، بەڵام داپیرەم دەیووت ' بە ڕۆژ ناوترێت و بە شەو دەوترێت".

زیلان باسی لەوەکرد کە دەبێت خاوەنداری لە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی کەسانی بەتەمەن و خاوەن ئەزموونەکان بکەین، دەبێت ئەزموون و چیرۆکی ئەو کەسانە لە کتێب دا بنووسینەوە. منیش وەک بەرپرسیارێتەیەک هەستام بەو کارەوە چیرۆکەکانی داپیرەم نووسیەوە. دەزانم ناتوانین هەموو چیرۆکەکان تۆمار بکەین، بەڵام نابێت بێ هەوڵدانبین و ئەوەی دەتوانین بیانوسینەوە.

زیلان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە گرنگی چیرۆک و فۆلکلۆر کرد و وتی بۆئەوەی نەوەی نوێ ئاگاداری ڕابردوو مێژووی دێرینی خۆی بێت، پێویستە لەسەرئێمە ئاشنایی دیرۆکیان بکەین، یەکێک لەم ڕێگایەنەش نوسینەوە و تۆمارکرنی چیرۆک و فۆلکۆرمانە.

زیلان حەمۆ لە کۆتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد ئەرکە لەسەر هەریەکێکمان، دەنگ و بەسەرهاتی کەسانی بەتەمەن تۆمار بکەین و دواتر بیانووسینەوە و وتی: "هەستێکی خۆشە کە نەوەی نوێ دەتوانن بە زمانی کوردی بوونی خۆیان دەردەبڕن. هەر لەم نەوەیەدا چەندین نووسەر دەرکەوتووە. لەم ڕێگەیەوە زمان و وێژەی کوردی پێشدەکەوێت. هەتا ئێستا ٥٢ چیرۆکی داپیرەم نوسیوەتەوە، وە هەروەها بەردەوامم لە نوسینەوەی ئەزموون و بەسەرهاتی کەسانی بە ئەزموون و بەتەمەن".