لە دربێسی دژی داگیرکاری و هێرشە کۆمەڵکوژییەکان ڕێپێوان بەڕێوە چوو

لە شاری دربێسی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ڕێپێوان بەڕێوەچوو و بانگەوازی یەکگرتوویی کرا.

ڕێپێوان دژی داگیرکاری

بەهەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری دربێسی، گەلی کانتۆنی جزیر، بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕێپێوانیان کرد.

جگە لە گەنجان و نوێنەران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری پارتە سیاسییە کوردییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شار و ناوچەکە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

جەماوەر لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) و قەسەدەیان بەرزکردەوە و دروشمی "نا بۆ داگیرکاری دەەڵەتی تورک"، "بژی بەرخۆدانی قەسەدە"و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان وتەوە.

دوای ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهیدان، گردبوونەوە و دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز لە یادی شەهیدان، نەعمان عەربۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "سڵاوی خوم ئاراستەی بەرخۆدانی هێزەکانی قەسەدە دەکەم، بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئەو ئاستەنگیانەی کە لەبەردەم ناوچەکەدا هەبوون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و شکاندنی ئیرادەی گەل، هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا."

نەعمان عەربۆ لە درێژەی قسەکانیدا داوای یەکڕێزی لە هەموو لایەنە کوردییەکان کرد و وتی: "یەکێتی نەتەوەیی کورد داواکاری نییە، بەڵکوو پێویستیەکە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی بۆ هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و داوای لە دانیشتوانی شارەکە کرد، لە دەوری هێزەکانی قەسەدە یەکبگرن."

 عەرەبۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "وەک چۆن کۆبانی بوو بە هێمای بەرخۆدان و سەرەتای شکستی چەتەکانی داعش، بەهەمان شێوە دەبێتە سەرەتای شکستی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی."

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشم و سڵاو کردن لە بەرخۆدانی قەسەدە کۆتایی هات.