لە دێرک ٧ شەهید بە بەشداری هەزاران کەس بەخاک سپێردران

لەدێریک ٧ شەڕڤانی قەسەدە کە لەهێرشەکانی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون بەبەشداری هەزاران کەس بەخاک سپێردران.

بەهەزاران کەس لەدانیشتوانی ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامیشلۆ بۆ وەرگرتنی تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) محەمەد محەمەد (محێدین) و عەبدوڕەحمان شێخو (سیابەند بێکەس) و محەمەد ئیسماعیل (شیار کوبانی) و محەمەد حەسەن (غەمگین بلبل) کە لە ڕۆژی ١ی شوباتدا لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکدا لە وێستگەی کارەبای گوندی تەقل پەقلی دێرک شەهید بوون، کۆبونەوە.

تەرمی 3 شەهید کە لە هەناگوی گورزی گەلان لە دژی چەتەکانی داعش لە حەسەکە شەهید بوون، هاکان یەڵماز (پارتیزان ئامەد)، مەدەنی بۆزرۆک (مەدنی نۆرشین)، مستەفا گولەر (موسا دێرسیم) و شەهید نەسیبە تەتەک (ئارین باهۆز) کە لە ئەنجامی نەخۆشیی لە شاری قامیشلو شەهید بوو، لە بەردەم نەخۆشخانەی دێرک وەرگیرانەوە.

دوای وەرگرتنی تەرمی 7 شەهید، جەماوەری بە سەدان ئۆتۆمبێلەوە بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات دێریک بەڕێکەوتن.

پاشان بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرکەوە، سوعاد مستەفا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی شەهیدان لە ئازادکردنی خاک و وڵات و وتی: "شەهیدان لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلدا شەڕیان کرد و گیانی خۆیان بۆ پاراستنی هەموو مرۆڤایەتی بەخت کرد و لەبەرانبەر فاشیزمی تورک و هاوکارەکانیان شەڕیان کرد."

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، ئەفرام ئیسحاق، تیشکی خستە سەر پلانەکانی دژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە و وتی: هێزەکانمان و گەلی باکور و رۆژهەڵات سوریا لە سایەی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی و ژیانی هاوبەش، پلان و پیلانگێڕیەکان تێکدەشکینن."

محیەدین خێرکی، لەسەر ناوی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) قسەی کرد و وتی: "هەرکاتێک چەتەکانی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە تێکشکێنرێن، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان بۆ شکاندنی ئیرادەی  گەل هەوڵ دەدات."

پاشان مەحمود ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، ناسنامەی ٧ شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.

تەرمی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بەخاک سپێردران.

ف.ق