لە دێرک گەنجیک ئاگری لە جەستەی بەردا

لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، گەنجێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

لە شاری دێرکی کانتۆنی قامشلۆ گەنجێک بەناوی کانیوار حەجی ٢٧ ساڵ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

راگەیەنرا کە لەسەدا ٤٠ی جەستەی کانیوار حەجی سووتاوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. بەپێی زانیاریەکان مەترسی لەسەر ژیانی ئەو گەنجە نییە.

ف.ق