لە دێرک هەزاران کەس تەرمی دوو شەڕڤانی قەسەدەیان بەخاکسپارد

دوو شەڕڤانی قەسەدە کە لە حەسەکە شەهید بوون، لە ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامشلۆ بە بەشداری هەزاران کەس بەخاکسپێردران.

بە هەزاران دانیشووانی ناوچەی دێرکی کانتۆنی قامشلۆ بۆ وەرگرتنی تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) خەبات مارینۆس (خەبات ئۆرهان) و سەرحەد هارون (ئارسین شاهین) لە نەخۆشخانەی دێرک لە هەنگاوی گورزی گەلاندا شەهید بوون.

دوای وەرگرتنی تەرمی هەردوو شەهیدەکە، دانیشتوان بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستانەکە موحیەدین خێرکی فەرماندە لەنێو قەسەدەدا یادی شەهیدانی ئازادی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی تێکۆشان و بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدان کرد تاوەکو سەرکەوتن.

تەرمی هەردوو شەهیدەکە لە گۆڕستانی شەهید خەبات بەخاکسپێردران.

ف.ق