لە دێرزۆر ٥ چەتەی داعش دەستگیر کران

لە رۆژهەڵاتی دێرزۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی دژی چەتەکانی داعشدا ٥ چەتە دەستگیر کران.

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلبوسەرەی سەر بە دیرزۆر دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کردووە. لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٥ چەتەی داعش دەستگیر کران کە پێشووتر چەندین هێرشی تیرۆرستیان ئەنجام داوە.

بەرپرسە سەربازیەکانی قەسەدە رایانگەیاند، چەتە دەستگیرکراوەکان ئامادەکاریان بۆ هێرشی تیرۆرستی دەکرد لە دژی خەڵکی مەدەنی.

ز.ش