لە دێرەزۆر هێرشی چەکداری ئەنجامدرا

لە شارۆچکەی زەیبانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، گەنجێک کوژرا و گەنجێکیش بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە لە نزیک رێگەی حیوەیجەی شارۆچکەی زەیبان، هێرشیان کردە سەر دوو گەنج.

بە پێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک بەناوی فەوزی شەریف ئەلعوبەید کوژراوە و گەنجێکی دیکە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە رەوانەکراوە.

ف.ق