لە دێرەزۆر سێ چەتە لەلایەن قەسەدەوە دەستگیرکران

قەسەدە سێ چەتەی لە باکووری دێرەزۆر دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

ئێوارەی دوێنێ، هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە باکووری دێرەزۆر سێ چەتەی دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قەسەدە، ئەو سێ چەتەیە ئەندامی شانەیەکی نۆستووی چەتەکانی داعش بوون، کە پەیوەندییان هەبووە بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هەروەها چەند بەڵگەیەکیان دەستی بەسەردا گیراوە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە، دەستیان هەبووە لە چەند ڕووداوی کوشتن و تەقینەوەدا.

لە کۆتاییدا، ئاماژەش بەوەکراوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو چەتانەدا، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک، ئامێری پەیوەندیی، بۆمب و تەقەمەنیی ئامادەکراو.

ف.ق