لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دوکاندارانی قامیشلۆ دوکانەکانیان نەکردەوە
بازاری قامیشلۆ بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٨ کەس کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، نەکرایەوە. هەر ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ ئەو هەشت شەهیدە ساز دەکرێت.
بازاری قامیشلۆ بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٨ کەس کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، نەکرایەوە. هەر ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ ئەو هەشت شەهیدە ساز دەکرێت.
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کە ٢٥ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری ٢٠٢٣ بۆ سەر قامیشلۆ ئەنجامیدا ٨ کەس شەهیدبوون و تەرمی شەهیدەکان ئەمرۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکدەسپێردرێت.
بە بۆنەی مەراسیمەکە و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، هەروەها بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە دڕندانەکان، تەواوی بازاڕی قامیشلۆ داخرا.
دوکانداران دوکانەکانیان نەکردەوە و گەلیش روودەکەنە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دەلیل ساروخان، کە بڕیارە لەوێ مەراسیمەکە بەڕێوەبچێت.
هـ . ب