لە عەفرین ٣ کەس ڕفێنران

لە ناوچەی شیێی عەفرین ٣ هاڵاتی لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕفێنران.

چەتەکانی بەناو ' پۆلیسی مەدەنی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هێکچێی مەروانی خوارۆی ناوچەی شیێ کانتۆنی عەفرین ٣ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان ناوی ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: عەزیز سوێدان (٤٠)، حەنان دامەرجی (٣٥) و حسێن عەبدۆ تۆنا (٦٠).

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە ڕفێنراوەکان بۆ بارەگای چەتەکان لە ناوچەی جندرێسی ڕەوانەکراون و چارەنوسیان نادیارە.

ف.ق