لە عەفرین داگیرکەران دەستبەسەر بینای هاوڵاتییەکدا دەگرن
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی، بینای ژنێکیان داگیرکردووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی، بینای ژنێکیان داگیرکردووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەرای عەفرین نزیکەی مانگێکە دەستیان گرتووە بەسەر بینای هاوڵاتییەک بە ناوی زەینەب ئەحمەد محەمەد (٦٠ ساڵ) کە خەڵکی گوندی ماتینای شەرایە لە عەفرین.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەر ئەو بینایەی گۆڕیوە بۆ بنکەیەکی سەربازی.