لە عەفرین کەسێکی دیکە رفێندرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی راجۆی عەفرین هاوڵاتیەکیان رفاند.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی راجۆی عەفرین هاوڵاتیەکیان رفاند.
لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، رۆژانە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان لە دژی دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوامن.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا رایگەیاند، کە چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە هەواڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٧ی نیسان دانیشتوویەکی ناوچەکەیان بە ناوی عەبدۆ حسێن حسێ لە گوندی ئامارای ناوچەی راجۆ رفاندووە.
تائێستا چارەنووسی عەبدۆ حسێن حسۆ دیار نییە.
هـ . ب