لە عەفرین شەڕی قورس لە نێوان گەل و چەتەکاندا ڕوویدا
لە عەفرینی داگیرکراودا شەڕی قورس لە نێوان چەتەکان و گەل ڕوویدا.
لە عەفرینی داگیرکراودا شەڕی قورس لە نێوان چەتەکان و گەل ڕوویدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، لە گۆڕەپانی کاوەی شاری عەفرینی داگیرکراودا لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک و گەل دا شەڕێکی قورس ڕوویداوە.
ڕاگەیەندراوە، شەڕەکە لە نێوان گروپێکی چەتەکاندا بە ناوی "سوپای ئیسلام" و گەل دا دروستبووە. تا ئێستا دیار نییە چی بووە و شەڕەکە لەسەر چی ڕوویداوە و هەروەها ژمارەی کوژراوان و برینداران و دەستگیرکراوانیش دیار نییە.
ژ.ت