لە هەجین تەقینەوەیەک روویدا، چەندین برینداری لێکەوتەوە

لە شارۆچکەی هەجین کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دێرزۆرەوە، تەقینەوەیەک روویدا.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕێکی بومبڕێژکراودا، لە شارۆچکەی هەجینی سەر بە شاری دێرزۆر چەندین کەس بریندار بوون. بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کراون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش، لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ز.ش