لە حەلەب پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا

لە گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی ' بە بەرخۆدانی گەلان پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێدەهێنین' درا.

بە نزیکبوونی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، یەکێتی ژنانی گەنجی گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا بە سەدان ژن، ئەندامی ئەنجومەنەکان و کۆمینەکان و گەنجان بەشداریان کرد.

ڕێپێوانەکە لە دووڕیانی شەهید دەستینا لە رۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخمەقسوود دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی ٧ شەهید بۆ میتینگ گۆڕا.

لە میتینگەکەدا نادیە یوسف ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد و وتی، " لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا دەوڵەتانی جیهان بە تایبەتی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و دەوڵەتی تورک و بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێبەری گەلی کوردیان دەستگیر کرد. ئەو رۆژە بۆ هەموو گەلان رۆژێکی ڕەشە و بۆ گەلی کورد ڕۆژی قڕکردنە."

نادیە یوسف ئاماژەی بە ڕێوشوێنی بێسەروبەری دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " گەلی کورد، گەنجان و ژنانی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاپەڕیون. کەسێک ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات."

نادیە یوسف باسی ئەوەی کرد کە تێکۆشانیان تاوەکو تێکشکاندنی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی بەردەوامە و وتی، " کاتی ئەوە هاتووە کە لەگەڵ ڕێبەرمان بژین. ئازادیمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوە."

ف.ق