لە حەلەب سەردەستەیەکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کوژرا

شەوی رابردوو لە رۆژهەڵاتی حەلەب لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا تەقینێک روویدا و لە ئەنجامدا سەردەستەیەکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کوژرا.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە رۆژهەڵاتی ئیدلب لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا، تەقینەوەیەکی روویداوە.

بە پێی زانیاریەکانی ئەو رێکخراوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سەرچەتەیەکی لیوای ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراوە.

تا ئێستا لە بارەی وردەکاریەکانی ئەو رووداوەوە هیچ زانیاریەک بلاو نەکراوەتەوە.

ز.ش