لە حەلەب تەرمی ٥ شەهید بەخاک سپێردرا
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاک سپارد. هەروەها ناسنامەی ٥ شەهیدی دیکەش ڕاگەیەندرا.
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاک سپارد. هەروەها ناسنامەی ٥ شەهیدی دیکەش ڕاگەیەندرا.
دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و هێزەکانی پاراستنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، شەهید حەنان (عەبدولحەنان مەجانو)، شەهید ئامەد کۆبانێ ( جوان مستەفا) شەهید دیار عەفرین (ئیدریس ئەرنەب) و شەهید مامۆ (شەریف دەبوس) ڕۆژهات عەفرین (یەحیا جومعە).
لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید جانیار عەفرین (ئەحمەد بیابۆ)، شەهید مەزڵوم حەلەب (محمەد محمەد)، شەهید بەرخۆدان حەلەب (محمەد مامۆ)، شەهید ئاڵدار عەفرین (محمەد عەلی حەسەن) و شەهید بەرخۆدان حەلەب (عبدالعزیز جوان) ئاشکرا کرا.
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان زنارین عەفرین قسەی کرد و تیشکی خستەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی پێکهاتەکانی سوریا و گوتی: "داگیرکەران ناتوانن ئیرادە و بەرخۆدانی گەل بشکێنن".
ئەندامی مەجلیسی سەربازیی حەلەب زاگرۆس حەلەب سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: "بە فیداکاریی ئەم شەهیدانە هێرشەکانمان شکاند، دەسکەوتەکان و خاکەکەمان لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پاراست. لەسایەی ئەم شەهیدانە، دەگەڕێینەوە بۆ عەفرینێکی ئازاد".
برای شەهید جانیار عەفرین گوتی: "دەست لە مافەکانمان هەڵناگرین، ئایندەیەکی گەش بۆ وڵاتەکەمان بنیات دەنێین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە هەلهەلە و درووشم بەخاک سپێردرا.