لە هەرێمی شەهبا بە بەشداری هەزاران کەس، مەراسیمێک بۆ ٤ شەهید رێکخرا. ٤ شەڕڤانەکە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید ببوو، مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەز رێکخرا.
بە هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی عەفرین و شەهبا، بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
گەل لەبەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین کۆبونەوە و لەگەڵ تەرمی شەهیدان، بەرەو گۆڕساتنی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحرەز رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە گۆڕستانی ئەحرەز و لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، حەسەن برکۆ لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و لەسەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار مزگین ئەحمەد قسەیان کرد، لە قسەکانیاندا سەرەخۆشیان لە خانەوادەی هەموو شەهیدانکرا و رایانگەیاند، ئەم شەهیدانە قاڕەمانی عەفرینن کە هیچ داگیرکەری سەر گەل و عەفرینیان قبوڵ نەکرد و بە شەهیدبوونیان ئێمەیان پاراست."
دوای قسەکردن، ناسنامەی شەهیدان لەلایەن زەینەب عەبدۆ و ئاڤدار عەلۆ ئەندامانی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیک خوێندرایەوە.
دواتر تەرمی شەهیدان بە دروشمی شەهید نامرن بەخاکسپیردران.
ف.ق